لەسلێمانی “گەشتێک بەرەو بەریتانیا” بەڕێوەچوو

96 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەسلێمانی پرۆژەیەکی جیاوازو تایبەت بەزمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەبات بەناونیشانی “گەشتێک بەرەو بەریتانیا”.

لای خۆیەوە ڕاستگۆ قاسم، بەرپرسی ناوەندی زانکۆو پەیمانگاکانی سلێمانیی KSO بەزانکۆکورد-ی ڕاگەیاند: پرۆژەکەمان کە خۆی دەبینیەوە لە وۆرک شۆپێـکی ۸ کاتژمێری ڕۆژی هەینی 13-10-2017 لەبەیانییەوە تا ئێوارە بەردەوام بوو، کەتێیدا ژمارەیەک سیمینارو گفتوگۆ و چالاکیی هەمەرەنگ و ناوازەی لەخۆگرتبوو کەسەرجەمیان بەزمانی ئینگلیزی پێشکەشکران.
وتیشی:”ئەم پرۆژەیە ڕێگەیەکی نوێیە بۆ فێربوونی زمان و یەکەمجارە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچووە”.
بەرپرسەکەی ڕێکخراوی قوتابیان ئاماژەی بەوەشدا، لەپرۆژەکەیاندا زیاتر لە 50 فێرخواز بەشداربوون لە مامۆستایان و خوێنداکارانی زانکۆ و چین و توێژە جیاوازەکان وە لەکۆتایشدا بڕوانامە بەخشرایە سەرجەمیان.

جێی باسە،لەبەشێکی وۆرک شۆپە یەک ڕۆژییەکەدا، د.بێستون حەمەساڵح، سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ئامادەبوو، و بڕوانامەی سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشیە خۆبەخشانی بەڕێوەبەری چالاکییەکه.
ناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی، یەکێکە لە (۱۷) ناوەندەکەی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان و، کار و چالاکیەکانی خۆی دەبینێتەوە لەخزمەتکردنی خوێندکارانی زانکۆ.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *