بارشەلۆنه‌ ناوی یاریگاکەی دەگۆڕێت

997 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – میدیاکان

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە کە یانەی بارشەلۆنا ئامادەکاریی بۆ گۆڕینی ناوی یاریگای تایبەتی یانەکەی دەکات.

یانەی بارشەلۆنەی کەتەلۆنی، بڕی ٥٠٠ ملیۆن پاوەندی تەرخان کردوە بۆ ئەوەی یاریگای (کامپ نو) نوێ بکاتەوە کە لەو رێگەیەوە یاریگاکە دەکرێت بە یەکێک لە جوانترین یاریگاکانی ئەوروپاو ژمارەی کورسی ھاندەرانیش زیاد دەکرێت بۆ ١٠٥ ھەزار کورسی.

بۆ دەستکەوتنی ئەو پارەیەش ئیدارەی یانەکە دەیانەوێت لەدوای ساڵی ٢٠١٨ەوە ناوی کامپ نو بگۆڕن بۆ ناوێکی بازرگانی و چەند کۆمپانیایەکیش ئامادەییان دەربڕیوە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر بۆگۆڕینی ناوەکە لە بەرژەوەندیی خۆیان.

جێی باسە لەماوەی رابردوودا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا لەپێناو دەستکەوتی دارایی زیاتر ناوی یاریگاکانیان کردوە بە ناوی کۆمپانیاکانەوە کە لە رێگەیەوە کێشە داراییەکانیان چارەسەر کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *