لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی ئاشکراکردنی ناوەکانی زانکۆلاینەوە

47 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ئاسۆ

دەرچوانی پۆلی دوانزەیەم لە دودڵییەکی زۆردا دەژیێن و نازانن کەی ناوەکانیان لە سیستمی زانکۆلایندا ئاشکرا دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستە زانکۆکورد پەیوەندیی کرد بە (د.عەباس ئەکرەم، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان)وە.

لەوەڵامی “ئەنجامەکان کەی ڕادەگەیەنرێن؟” عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: کاتی ماوەو کاری ماوە جارێ.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاند: هیچ کەس بەدڵنیاییەوە لەبارەی کاتی ئەنجامەکانەوە نازانێت و هەرکەسیش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ناڕاست بڵاوبکاتەوە سکاڵای یاسایی لەدژ تۆمار دەکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *