لینکی وەرگرتنەوه‌ی ئەنجامی ڕاستەوخۆ لەکارکەوت. ئه‌نجامه‌كان كێشه‌يان تێدايه‌

276 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لینکی وەرگرتنی ئەنجامی قوتابیانی وەرگیراو بەسیستمی ڕاستەوخۆ بڵاوکرایەوە، پاش تەنھا ٢ کاتژمێر لینکەکە لەکارکەوت.

بەوتەی ئاسۆ گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی باڵای پرۆژەی ڕێگای زانکۆ لە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، سایتەکە ھەموو زانیارییەکانی تێدا تۆمار نەکراوە ھەربۆیە ھەموو قوتابییانی دەرچووی پۆلی دوانزە نەیان توانی ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە و لۆدێکی زۆریشی لەسەر بوو.
ئاسۆ گەڵاڵی ڕایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا ھیچ لێدوانێکی فەرمیی لەم بارەیەوە نەداو ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان فەرمی نەبوون بۆیە جێی گومان بوون.
وتیشی: ئەنجامەکان بەشێکیان ھەڵەیان تێدابوو، ئەوانەی ھەڵەیان تێدابوو بڕیارەچاک بکرێت و دیاریش نیە کەی ئەنجامەکان بەتەواوی و بێ ھەڵە بڵاودەکرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی قوتابیان وتیشی: کارەکانی ئەمساڵی وەزارەتی خوێندنی باڵا زۆر جێی نیگەرانیەو گرفتی مەزنی بۆ پرۆسەی خوێندن دروست کردووە، بەسیستمی تەواونەکراو و پڕ کێشەوە کارەکان ڕایی ناکرێن.

پێشتر زانكۆكورد په‌يوه‌نديى كرد به‌ دوو به‌رپرسى باڵاى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ بۆ هه‌مان بابه‌ت. ببينن:

وته‌بێژى وه‌زاره‌ت

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى وه‌رگرتن له‌وه‌زاره‌ت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *