میسی پشوو نادات “ڕووسیا ناھێڵێت”

1,360 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

پێشبینی دەکرا دوابەدوای سەرکەوتنی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ مۆندیالی روسیا، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی ئەو ھەڵبژاردەیە پشوو بدات، بەڵام یاریزانی ناوبراو پشوو نادات.

بڕیارە رۆژی ١١ی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین گەشتی روسیا بکات و لەیارییەکی دۆستانە رووبەڕووی ھەڵبژاردەی رێکخەری مۆندیال ببێتەوە.

ڤیتالی مۆتکۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی روسیا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لیۆنێل مێسی بەشداری ئەو یارییە دەکات.

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی روسیا وتوشیەتی لەگەڵ ھاوتاکانیان لەیەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین لەسەر ئامادەبوون و بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی لەو یارییەدا رێککەوتوون.

لیۆ لەوەرزی نوێدا تاوەکو ئێستا پشووی نەداوەو تەواوی خولەکەکانی یاریی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشلۆنە یاریی کردووە.

مێسی لەدواین یاریی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئیکوادۆر ھاتریکی تۆمارکرد و ھەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا سەرخست.

س: خەندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *