ڕێكخراوى قوتابيان له‌كه‌ركوك خولێکی ڕۆشنبیريى كرده‌وه‌

61 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – محمد قادر

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەکەرکوک خولێکی ڕۆشنبیریی تایبەت بە گرنگیی کاری ڕێکخراوەیی بۆ ئەندامانی دەکاتەوە.

لای خۆیەوە محمد سۆران، بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی KSO ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە ١٤-١٠ خولێکی یەک ڕۆژەمان کردەوە بۆ نزیکەی ٥٠ ئەندامی ناوەندی کەرکوک و تیایدا دوو سیمینار پێشکەش کران.
وتیشی: ئامانجمان لەم جۆرە خولانە بەرزکردنەوەو پەرەپێدانی ئاستی ڕۆشنبیریی ئەندامانمانە.
جێی باسە لەخولەکەدا دوو سیمینارو چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر پێشکەشکران، سیمینارەکانیش لەلایەن (د.بێستون حەمەساڵح، سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیان و د.بەختیار تاڵەبانی، مامۆستای زانکۆ)وە پێشکەشکران و تەوەری سیمینارەکان (گرنگیی کاری ڕێکخراوەیی) بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *