خوێندنی باڵا: ڕاگەیاندنی ناوەکان هیچ پەیوەندیی بەئێمەوە نیە

1,615 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – عیمران ئەمیر

سایتی ڕێگای زانکۆ بۆ ماوەیەک چالاک دەبێ و دواتر دادەخرێت، بەوتەی حکومەتیش ئەوەی تێپەڕیوە هەڵەیەکی تەکنیکی بووە.

پاش ئەوەی دوێنێ یەکشەممە 15-10 بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سایتی ڕێگای زانکۆ ئەکتیڤ بوو، و دەرەنجامی وەرگرتنی سیستمی ڕاستەوخۆی ئاشکراکرد، ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەتیکردەوە ئەنجامەکان پەیوەندیی بەوانەوە هەبووبێت.

لای خۆیەوە (شکریە شێخانی، ئەندامی لێژنەی پەروەدەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان) بە زانکۆ کورد-ی ڕاگەیاند: دوای بەدوا داچوان و پەیوەندی کردن بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دڵنیایان کردینەوە کە هاتنەوەی ئەو ناوانە هیچ پەیوەندیەکی بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە نییە.

وتیشی “وەزارەتی ناوبراو پێیان ڕاگەیاندین کە سکاڵایان لەسەر ئەو لایەنە تۆمارکردووە کە ئەوکارەی کردووە”.
شێخانی کە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامییە ڕاشیگەیاند: هەڵبەتە وەزارەتی خوێندنی باڵا پێیان وتین بۆ هاتنەوەی ناوەکان سەرەتا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دەکەن و بەفەرمی ناوەکان ئاشکرادەکەن.

لای خۆیەوە (ئاسۆ گەڵاڵی، ئەندامی لێژنەی باڵای پرۆژەی ڕێگای زانکۆ) لەڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پێشتر بەزانکۆکورد-ی ڕاگەیاندبوو: بەسیستمی ناتەواو و پڕ کێشە کارێکی وامەزن بەڕێوەناچێ، ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا زۆرترین دودڵی و قەلەقیی بۆ قوتابیان دروستکردو بم هەموو دواکەوتن و هەڵەی پێشوەختەوە چاوەڕێش دەکەین زۆرترین هەڵە لەهەردوو سیستمەکەدا هەبێت.

وتیشی: ناکرێ سایتێکی ئاوا گرنگ هەڵەیەکی لەمجۆرەیان بەسەردا تێپەڕێت و وزارەتیش ئاوا خەمساردبێت لەکەیسێکی لەمجۆرەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *