سکۆلەرشیپی “چیڤنینگ – Chevening” له‌به‌ريتانيا بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئێستا کراوەیە

129 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانى

پرۆگرامی چیڤنینگ یەکێکە لەو پرۆگرامە نێودەوڵەتیانەی حکومەتی بەریتانیا کە لە لایەن ئۆفیسی دەرەوە و سەرچاوەسروشتیەکان (FCO) بە ھاوبەشی ھەندێ رێکخراو پاڵپشتی دارایی دەکرێت.

سکۆلارشیپی چیڤنینگ ھەلێکی باشە بۆ فێرخوازان تا لە یەکێک لە زانکۆکانی بەریتانیا درێژە بە خوێندن بدەن و ماستەر بخوێنن لەماوەی تەنھا یەک ساڵدا، لە ھەر بابەتێک وە لە ھەر زانکۆیەکی بەریتانیا. ئەم سکۆلارشیپە سەرەرای پشتگیریە داراییەکەی دەرفەتێکیش باشیش دەرەخسێنێت تا ببیتە بەشێک لەو نێتوێرکە جیھانیەی کە پرۆگرامەکە دروستی کردووە.

ئەو کەسانەی کە ئەم پرۆگرامە دەیانگرێتەوە:

• دانیشتوی یەکێک لەو ووڵاتانە بیت کە ئەم پرۆگرامە دەیگرێتەوە و لەدوای تەواوکردنی خوێندن بگەرێیەوە ئەو شوێنەی کە لێوەی ھاتویت.
• لانی کەم دوو ساڵ خزمەتت ھەبێت.
• داواکاریەکانی ئەم پرۆگرامە بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەی پێش ٢٠١٨/٧/١٢.
• پێشکەشی سێ کۆرسی جیاوازی زانکۆکانی بەریتانیا بکە.
• پێشتر لە بەریتانیا نەتخوێندبێت کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە پالپشتی دارایی کرابیت.

بەڵگەنامە پێویستەکان لە کاتی پێشکەش کردنی داواکاری:
• پاسپۆرت
• بروانامەی بە نمرە
• ھەڵبژاردنی سێ کۆرسی جیاواز لە ناو پرۆگرامەکەدا

ئەم پرۆگرامە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
• کرێی خوێندن
• مووچەیەکی مانگانە
• تێچووی گەشتکردن بۆ بەریتانیا
• تێچووی داواکاری ڤیزا و چەندین خزمەتگوزاری تر

دوا مۆڵەت:
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردنی داواکاری بریتیە لە : ٢٠١٧/١١/٧ .

چۆنیەتی پێشکەش کردن:
فۆرمی داواکاری پرۆگرامەکە بۆ ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ ئێستا کراوەیە و پێشکەش کردن تەنھا لە رێگەی ماڵپەری سەرەکیەوە دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردنی داواکاری ، دەتوانن سەردانی ماڵپەری پرۆگرامەکە بکەن بەم ناونیشانە:

كليك بكه‌
چیڤنینگ لە عێراق

وەرگێران و ئامادەکردنی: احمد حمەسور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *