یەکێتی ئەوروپا تاقیگەیەکی لە زانکۆی سەلاحەدین کردەوە

121 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ھەولێر

لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامی دەدات، یەکێتی ئەوروپا تاقیگەی فێربوونی ئەلیکترۆنی (پەروەردەیی) لە سەنتەری تەکنەلۆژیا کردەوە.

سایتی زانکۆکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەم تاقیگەیە لەسەر بودجەی پرۆگرامی ئیراسمۆس پلاسی یەکێتی ئەوروپا دروست کراوە، وەک سەرۆکی زانکۆ رایگەیاند: ئامانج لەم تاقیگەیە ئەوەیە مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین کار لەسەر فۆرمێکی سەردەمیانە بکەن بۆ ئامادەکردنی وانەکانیان لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی زانکۆییدا و پرۆژەکە گرنگی دەدات بە چۆنیەتی ئامادەکردنی پاوەرپۆینت و ئامادەکردنی سەرچاوەکان و کۆرس بووک.

ھاوکات روونی کردەوە کە دوای ئەوەی مامۆستایانی زانکۆ لەو تاقیگەیەدا خولی راھێنانی تایبەت دەبینن ، دەتوانن لە ھەر کوێیەک بن وانەکانی خۆیان بەو شێوازە رێک بخەن و دواتر لە سەنتەری ئیبن سینا تۆماری بکەن پاشان ئەو وانە تۆمارکراوانە دەخرێنە سەر وێبسایتی زانکۆ و لەوێوە قوتابیان دەتوانن راستەوخۆ لە ئەنتەرنێت بابەت و وانەکانیان وەربگرن، بێ گەڕانەوە بۆ مەلزەمەو نوسینەوەی بابەتەکان ،. تەنانەت ئەو قوتابیانەش کە لە وانە ئامادە نابن دەتوانن وانەکان وەربگرن.

جێی باسە ئەم پرۆگرامە بە سەرپەرشتی زانکۆی لایپزیک لە ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت،کە ١٣ زانکۆ لە ئەوروپاو عیراق وئیران بەشداریان تێد کردووە. لەوانە زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی دھۆک، زانکۆی پۆلۆتەکنیکی دھۆک، زانکۆی بەغدا،و زانکۆی بەسرە. ئەمە جگە لە سێ زانکۆ لە ئیران و چوار زانکۆش لە ئەوروپا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *