‌ئه‌م هۆکاره‌ وایکرد ڕۆناڵدۆ ئێستا لە لیڤەرپول نەبێت

2,069 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – وه‌رزش

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە ماوەی ڕابردوودا دەیویست گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکات، بەڵام هۆکارێک هەبوو کە وایکرد ئەو گرێبەستە سەرنەگرێت.

جیرارد هۆلییە، ڕاهێنەری ڕابردووی یانەی لیڤەرپول ڕایگەیاند لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٤ کە ڕاهێنەر بووە لە ساڵەکانی کۆتاییدا دەیانویست گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکەن کە ئەو لە یانەی سپۆرتینگ لیشبونەی پرتوگالی یاری دەکرد.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ڕاهێنەرەکەی پێشووی لیڤەرپول وتی، لە پاڵەوانێتی ئەورپای خوار تەمەن ٢١ ساڵ چوو بۆ بینینی ڕۆناڵدۆ، دەیانویست ئەو یاریزانە بهێننە یانەی لیڤەرپولەوە، بەڵام ئەوەی کە وایکرد ئەو گرێبەستە سەرنەگرێت ئەوە بوو کە ڕۆناڵدۆ داوای موچەیەکی زۆری دەکرد کە بۆ ئەوان قورسبوو دابینکردنی، ئەگەر بۆ ڕۆناڵدۆیان بکردایە، ئەوا کێشە دروستدەبوو لە یانەکەیاندا، چونکە یاریزانەکانی دیکەش داوای بەرزکردنەوەی موچەکەیان دەکرد.

س: وێستگە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *