پرسەنامەیەک لەڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانەوە

368 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەکۆچی دوایی د.شوان قەڵادزەییدا پرسەنامەیەک ئاڕاستەدەکات کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
انا لله وانا الیە راجعون
بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز “د.شوان قەڵادزەیی” ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکارو دۆستانی دەکەین و داواکارین خوای پەروەردگار بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.
د.شوان لەلیژنە تایبەتمەندەکەیدا لەگەڵ هاوڕێکانی بەردەوام بەرگریکاری مافەکانی قوتابیان و خوێندکاران بووە و، بۆ مێژوویش دەیڵێین، چەند جارێک پشتیوانیی لەپرۆژەکانی ڕێکخراومان کردووە بۆ داکۆکی لەداواکانی قوتابیانی هەرێم.
دووبارە داوای لێخۆشبوونی لەخودا بۆ دەکەین و خودای گەورە ئارامی بڕژێنێت بەسەر دۆستان و کەسوکاریدا.

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
۱۷/۱۰/۲۰۱۷

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *