بارشەلۆنە چاودێریی ئەم یاریزانە دەکات

402 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەردەوامە لەچاودێریكردنی ئەستێرەیەكی یانەی میلان و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بكات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە یانەی بەرشلۆنە ماوەیەكی زۆرە چاودێری ئەندرێ سیلڤای پرتوگالی دەكات.

رۆژنامە ئیسپانییەكە رونیشیكردووەتەوە لەو كاتەوەی ئەندرێ سیلڤا یاریزانی یانەی ئەندۆرای پرتوگالی بووە لەلایەن ئیدارەی بلاوگراناوە چاودێری دەكرێت، لە ئێستاشدا لەلایەن رۆبەرت فێرناندێزی بەرێوەبەری وەرزشی یانە كەتەلۆنییەكەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدرێت.

لای خۆشیەوە پێگەی كاڵچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە ئەرییدۆ برایدای راوێژكاری یانەی بەرشلۆنە ئامادەی دێربی شاری میلانۆ بووەو لەنزیكەوە چاودێری ئەندرێ سیلڤای كردووە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ هاوینی ساڵی داهاتوو ئیدارەی بلاوگرانا هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە پرتوگالییەكەی یانەی میلان دەستپێدەكات، بەڵام پێ ناچێت ئیدارەی رۆسۆنێری بەئاسانی دەستبەرداری یاریزانەكەیان ببن.

س: خەندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *