میسی و پیکی لەژووری خۆگۆڕین بووە شەڕیان

2,094 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

بەهۆی تێکەڵاوبوونی پیکی بە سیاسەتەوە، میسی و پیکی لەژووری خۆگۆڕینی یاریگا دەبێتە دەمەقاڵێیان.

سایتی بالۆن دۆن بڵاوی کردۆتەوە کە دوای یاریەکەی ئەتلەتیکۆ و بەرشەلۆنە لە ھەفتەی ھەشتەمی لالیگا کە بە یەکسان بون کۆتایی ھاتبوو ، لیۆنێل میسی لەگەڵ جیرارد پیکی لە ژوری خۆگۆرین دەبێتە دەمەبۆڵیان و میسی بە توندی بەروی پیکی دەتەقێتەوە و بە پیکی وتووە تۆ بۆچی تەداخولی سیاسەت دەکەیت.

سایتەکە نوسییەتی، بەوهۆیەی لە یاریەکە ھوھای زۆر لە پیکی کراوەو بەو ھۆیەشەوە یاریی باشی بۆ نەکراوە بۆیە میسی تورە بووە کە خۆی لە سیاسەت بەدور بگرێت تا بەو شێوەیە روبەروی ھاندەران نەبێتەوە.

بەهۆی ریفراندۆم و بابەتی جیابوونەوەی هەرێمی کەتەلۆنیا لەوڵاتی ئیسپانیا یانەی بارشەلۆنەش بەدۆخێکی تایبەتدا تێپەڕدەبێت و زۆرترین قسەی لتبارەوە دەکرێت.

میسی بە پیکیی وتووە کە ھێندە خەریکی سیاسەت و لێدوانی سیاسی دەبێت با خەریکی یاریـکردنەکەی بێت.

س: snn

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *