هه‌واڵێكى گرنگ بۆ ئەو خوێندکارانەی زیاتر لە شوێنێک وەری گرتوون

1,192 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – پرۆژه‌ى ڕێگاى زانكۆ

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بۆ وەرگرتنی راستەوخۆی زانکۆیی (٢٦٧٧٠) خوێندکار داواکارییان پێشکەش کرد، لە ئەنجامدا (١٨٤٢٧) خوێندکار بەم شێوەیە وەرگیران:

(١٠٠٥٣) خوێندکار یەک ھەڵبژاردنیان ھەبووەو وەرگرتنەکەیان کۆتاییەو چەسپێنراوە.
(٨٣٧٤) خوێندکار زیاتر لە ھەڵبژاردنێکیان ھەبووە.

وتیشی: ئەم خوێندکارانە پێویستە لەماوەی (٥) رۆژدا سەردانی شوێنی وەرگرتنیان بکەن و داواکارییەکانیان بۆ یەک شوێن بچەسپێنن، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەو ماوەیەدا سەردانی شوێنی وەرگرتن نەکەن کاندیدکراوی یەدەگ شوێنیان دەگرێتەوەو مافيان ده‌فه‌وتێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *