وانەیەک بۆ پۆلەکانی ٧ تا ١٠ زیاد دەکرێت

217 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

پەروەردەی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، بابەتێک بۆ پۆلەکانی ٧ تا ١٠ی بنەڕەتی زیاد دەکرێت تایبەت بەجینۆسایدی کورد.

بەپێی ھەواڵەکە، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ شاندێکی پەروەردە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانیی کردووە.

لەکۆبونەوەکەدا بڕیاری دانانی بابەتی جینۆسایدی کورد دراوە لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا بۆ پۆلەکانی ٧- ١٠.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *