ڕۆژنامەکان: ڕیاڵ لەکێشەدایە

1,297 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەوەرزی ئەمساڵداو بەراورد بەوەرزی رابردوو لەڕووی تۆماركردنی گۆڵەوە لە كێشەدایە.

رۆژنامەی ئەلباییسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید لەكۆی 14 یاریی وەرزی ئەمساڵیداو بەراورد بەوەرزی رابردوو لەڕووی هێرشبردنەوە لاوازە.

بەپێی رۆژنامە ئیسپانییەكە ریاڵ مەدرید لەوەرزی ئەمساڵدا لەكۆی 3.4 لێدان بۆ گۆڵ تەنیا گۆڵێكی تۆماركردووە، لەبەرامبەردا وەرزی رابردوو لەكۆی 2.7 لێدان گۆڵێكی تۆماركردووە.

ئەلبایس بڵاویشیكردووەتەوە لەوەرزی ئەمساڵدا یاریزانانی ریاڵ مەدرید تا ئێستا 29 گۆڵیان تۆماركردووە، لەبەرامبەردا وەرزی رابردوو لەهەمان ژمارەی یاریدا 43 گۆڵیان تۆمار كردبوو.

س:خەندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *