پێداویستییەکانی مامەڵەی خوێندکاران بۆ زانکۆ “مەرجەکانی کەفیل”

101 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – پرۆژەی ڕێگای زانکۆ

1. کۆپیی ڕەنگاو ڕەنگی پێناس (هویه‌ الاحوال مدنیه‌ )
2. کۆپیی ڕەنگاو ڕەنگی جنسیە
3. کۆپیی ڕەنگاو ڕەنگی کارتی زانیاری
4. کۆپیی ڕەنگاو ڕەنگی فۆڕمی خۆراک
5. وێنەی خوێندکار – دە ١٠ دانە –
تێیبینی: هەندێک بەش کەمتری دەوێت.

6. پشکنینی چاو + گروپی خوێن
تێبینی: ئەمە لە قوتابخانەوە دەتنێرن بۆ نەخۆشخانەیەک.

7. بڕوانامەى پۆلی دوانزە بە پەسەند کراوی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەوە
تێبینی: پێش هەموو شتێک سەردانی خوێندنگەکەت بکە.

8. پشتگیری نیشتەجێ بوون، لەلایەن موختار یان ئەنجومەنی کەڕەکەوە.
تێبینی: هەندێک بەش ئەمەی پێویست نیە.

9. بەڵێننامە ، لە پەیمانگا یان کۆلێژ کە خوێندکار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدریت.
10. کەفالەت ، لە پەیمانگا یان کۆلێژ کە خوێندکار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدریت
تێبینی: خاڵی ۹ و ۱۰ لە زانکۆ – پەیمانگاکەت ئەنجامدەدرێت.

 

پێداویستیەکانی بەڵێننامەی قوتابی/خوێندکار :-
• پێوستە خوێندکار ئامادە بێت .
• کۆپیی پێناسی کەسی(هویه‌ الاحوال مدنیه)
• کۆپیی کارتی زانیاری

 

پێداوستیەکانی کەفالەت :-
• پێوستە ئەو کەسەی کەفالەتی قوتابی/خوێندکار دەکات پشتگیری فەرمانگەکەی پێ بێت و بڕی مووچەکەشی دیاری کرابێت و کۆی مووچەکەی لە ( 250.000 ) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت.
کۆپیی پێناسی کەسی(هویه‌ الاحوال مدنیه)
• کۆپیی کارتی زانیاری .
• خودی کەسەکە و خوێندکار دەبێت ئامادەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *