پرۆسەی خوێندن لەمەخمور پەکی کەوتووە

80 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – هه‌ولێر

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، پرۆسەی خوێندن لەشارۆچکەی مەخمور پەکی کەوتووەو ڕێكخراوى قوتابيانيش داوا دەکات دەوام دەست پێ بکاتەوە.

لای خۆیەوە ئیبراهیم زیاد، برپرسی لقی مەخموری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەزانکۆکوردی ڕاگەیاند: لەوڕۆژەوەی سوپای عێراق هاتووەتە مەخمور پرۆسەی خوێندن ڕاوەستاوە کەتازەش دەستی پێ کردبوو.

وتیشی: ڕاوەستانی خوێندن زیانی زۆر لەقوتابیانو خوێندکارانو ئاستی زانستییان دەدات و دواتر قەرەبوو ناکرێتەوە.

ئیبراهیم زیاد داوای کرد، هەرچی زووترە پرۆسەکە بەگەڕ بخرێتەوە، ڕوویشی کردە وەزارەتی پەروەردەو لایەنە پەیوەندیدارەکان: ئێمە وەك رێکخراوی قوتابیان هیوادارین وداواکارین کەشەکە بڕەخسێنرێ بۆگەڕانەوەی مامۆستایان بۆ دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی بە کەشێکی ئارام دەست بکرێتەوە بە پرۆسەی خوێندن تاکو قوتابیان جارکێکی دیکە زەرەمەند نەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *