وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بۆ خوێندکارانی ١٢ی ئامادەی بڵاوکردەوە

377 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە، ئەو خوێندکارانەی کە لە دوو بابەت یان یەک بابەتدا ئیکمالن دەتوانن تا کۆتایی مانگی ١٢ کارەکانی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدەن.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە، “ھەموو ئەو قوتابیانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکەینەوە کە یەک بابەتی و دوو بابەتین، دەرفەتیان ھەیە تا (۲٠۱۷/۱۲/۳۱)ی کاروباری بەشداربوون لە ئەزموونە گشتییەکانیان ئەنجام بدەن و بە پێچەوانەوە و دوای ئەو ڕێکەوتە مافیان دەفەوتێت و ناتوانن بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکانی بکەن”.

بە پێی یاساکانی پەروەردە و تاقیکردەوەکانی ھەرێم ئەو خوێندکارانەی کە لە یەک مادە یان دوو مادە دەرنەچوون و ماونەتەوە بۆ ساڵی داھاتوو دەتوانن دوای ڕێکارە یاسایییەکان تەنھا تاقیکردنەوە لەو مادانەدا بکەن لە کاتی ئەزمونە گشتییەکاندا.

ئەمرۆش لە شاری سلێمانی بەشێک لە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەی لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە و داوایانکردووە مادەکانی پەرینەوەیان بۆ زیاد بکەن.

ساڵانە لە مانگی حوزەیراندا ئەزمونە گشتییەکان لە ھەرێمی کوردستان دەسپێدەکات و ماوەی نزیکەی مانگێک دەخایەنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *