ئاگاداری بۆ بەکارھێنەرانی “ھێدفۆن”

86 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

پێنج رێگای تەندروست بۆ گوێگرتن لە موزیک لە رێی بستۆکی گوێوە ” ھێدفۆن “

١- بەرزی دەنگی ” ھێدفۆن “ەکەت رێکبخە لە ژینگەیەکی ئارامدا، نەک لە ژینگەیەکی
ژاوەژاودا.

٢- بەرزی دەنگەکان کەم بکەرەوە کە دەنگەکان دەبیستیت لە کاتی گفتوگۆکردندا.

٣-ھەرگیز ئەم ئامێرانە بەکارمەھێنە لە کاتێکدا دەبێت ئاگات لە دەوروبەر بێت، بۆ نموونە لە کاتی شۆفێریدا.

٤- ھەمیشە ئاگاداری ئەوەبە کە چەند ماوە دیاریدەکەیت بە گوێگرتن لە رێی ” ھێدفۆن “ەکەتەوە بە دەنگی بەرز، چونکە گوێ بە شێوەیەکی خۆڕسکی خۆی رادێنێت لەگەڵ دەنگە بەرزەکاندا، ھەر بۆیەش گوێگرتن لە دەنگە بەرزەکان زیان بە دەزگای بیستن دەگەیەنێت، تەنانەت ئەگەر بەرزی دەنگەکە گوێش ناڕەحەت نەکات.

٥- ئەگەر ھەستت بە زرنگانەوە کرد یان گوێت کپ بوو، پێویستە لەم کاتەدا ئەو شوێنە جێبێڵیت و سەردانی پزیشکی بیستن بکەیت و پشکنین ئەنجام بدەیت.

ئامادەکردنی: د. عائشە علی فرج / پسپۆڕی بیستن ئاخاوتن و ھاوسەنگی.
س: سایتی بەخشین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *