مێسیی ئێران: باوکم لە ماڵەوە دەریکردم

102 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

رەزا پەرستش، ئەو گەنجە ئێرانییەی کە شێوەی لە لیۆنێل مێسیی یاریزانی ئەرجەنتینی دەچێت، لە بارسێلۆنایە و شەوی رابردوو لە یاریی بارسا و مالەگە ئامادەبوو.

شەوی رابردوو لە لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا بە ٢-٠ گۆڵ لە مالەگەی بردەوە، کە مێسی لە نێو یاریگەدا گۆڵێکی بۆ ئینیێستا دروستکرد، بەڵام لەسەر پەیژەکانی یاریگەدا ھاوشێوەکەی ئامادەبوو، کە رەزا پەرستشی کوڕە گەنجی ئێرانییە و لە لایەن پۆلیسەوە پارێزگاری لێدەکرا، بە ھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ھاندەران دەیانویست وێنەی لەگەڵ بگرن و قەرەبالغییان لەسەر پەیژەکاندا بە دەوری ئەودا دروستکردبوو.

رەزا لە لێدوانەکانی بۆ میدیاکان گوتی: “باوکم زۆر پشتگیریی کردووم بۆ ئەوەی جلی وەرزشی بپۆشم”.

بەڵام وتیشی: “ئەو کاتەی ئێران و ئەرجەنتین لە مۆندیالی ٢٠١٤ بەیەکگەیشتن و ئەرجەنتین بە گۆڵی مێسی یارییەکەی بردەوە و ئێران لە مۆندیال دەکرا، باوکم رێگەی نەدا بگەڕێمەوە ماڵەوە، پێیوابوو من گۆڵەکەم لە ئێران تۆمارکردووە.

بڕیاروایە لیۆنێل مێسی پێشوازی لە ھاوشێوەکەی بکات، کە رەزا پەرستشی ئێرانییە.

س:ڕوداو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *