سوارێز دووردەکەوێتەوە

20 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

لویس سوارێزی ھێرشبەری یانەی بەرشلۆنە بەشداری ئەو دوو یارییە دۆستانەیە ناکات کە مانگی داھاتوو ھەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ئەنجامی دەدات.

یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای لە بەیانێکدا بڵاویکردووەتەوە تیمی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە داوایەکیان ئاراستەکردوون و تێیدا بەپێویستیان زانیوە سوارێز پشوو وەربگرێت و پەستانی زۆر لەسەر ئەژنۆی قاچی راستی دروست نەبێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای بڵاویشیکردووەتەوە رەزامەندییان لەسەر داواکەی تیمی پزیشکی بلاوگرانا نواندووەو سوارێزی تەمەن ٣٠ ساڵ بۆ ئەو دوو یارییە بانگھێشت ناکرێت کە ھەڵبژاردەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا و نەمسا ئەنجامی دەدات.

بڕیارە رۆژی ١٠ی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردەی ئۆرۆگوای رووبەڕووی ھەڵبژاردەی پۆڵەندا ببێتەوەو چوار رۆژ دوای ئەو بەروارەش لە ڤییەنا بەرامبەر ھەڵبژاردەی نەمسا یاری بکات .

رۆژی ١١ی مانگ ھەڵبژاردەی ئۆرۆگوای (٤-٢) گۆڵ لەھەڵبژاردەی بۆلیڤیای بردەوەو لویس سوارێزیش دوو گۆڵی تۆمارکرد، بەو سەرکەوتنەش ئۆرۆگوای بەشێوەیەکی راستەوخۆ بلیتی گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨ی روسیای دەستەبەرکرد.

س: خەندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *