ریاڵ مەدرید ئەم یاریزانە بەرازیلییە دەکڕێت

73 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ھەڵبژاردەی بەرازیلدا واژوو دەکات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی پاڵمیراسی بەرازیلی، لەسەر کڕینی ئالان سۆزای یاریزانی ئەو یانەیە رێککەوتووە.

یاریزانە تەمەن ١٧ ساڵەکە لەیانەی پاڵمیراس و ھەڵبژاردەی خوار تەمەن ١٧ ساڵی سیلیساودا درێسی ژمارە ١٠ دەپۆشێت.

ئاس ئاشکرایکردووە ئالان سۆزا لە ٢٠١٨دا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژوو دەکات و پەیوەندی بەتیمی کاستیای مێرەنگییەوە دەکات.

گرێبەستەکەی ئالان لەگەڵ یانەی پاڵمیراس ٢٠٢٠ کۆتایی دێت و نرخی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بەپێی ھەواڵەکەی ئاس ریاڵ مەدرید بەرامبەر نیوەی ئەو نرخە گرێبەستەکە واژوو دەکات.

ئالان لەئێستادا لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل لەمۆندیالی خوار تەمەن ١٧ ساڵ لە ھندستان بەشدارەو بەھۆی ئامادەنەبوونی ڤیسنۆسی ھێرشبەری فلامینگۆشەوە رۆڵی پیاوی یەکەمی ھەڵبژاردەکە دەبینێت.

س: خەندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *