چاڤی نھێنییەک لەسەر نێیمار ئاشکرا دەکات

2,759 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

چاڤی ھێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە نھێنییەک لەسەر نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئاشکرا دەکات.

چاڤی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە لە کاتێکی زووداو بەدیاریکراوی رۆژی ٣٠ی تەمووز و لەئاھەنگی ھاوسەرگێرییەکەی مێسی-دا زانیویەتی نێیمار بەرشلۆنە بەجێدەھێڵێت.

نێیمار ھاوینی ئەمساڵ یانەی بەرشلۆنەی بەجێھێشت و بەگرێبەستێک کە بەھاکەی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ بوو رویکردە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و تا ئێستاش ئاستیکی بەرز لەگەڵ یانە پاریسییەکە نمایش دەکات.

چاڤی وتویەتی ” لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەی مێسی-دا نێیمار پێی راگەیاندم کە دەیەوێت بەرشلۆنە بەجێبھێڵێت”.

س: خەندان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *