به‌وێنه‌… ڕێكخراوى قوتابيان له‌هه‌ولێر پێشانگاى كتێب ده‌كاته‌وه‌

99 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – هه‌ولێر

ناوه‌ندى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێرى ڕێكخراوى قوتابيانى كوردستان پێشانگايه‌كى كتێب ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌دان ناونيشانى جياواز له‌خۆده‌گرێت.

لاى خۆيه‌وه‌ ڕێبه‌ند سماقوڵى، به‌رپرسى ناوه‌ندى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به‌زانكۆكوردى ڕاگه‌ياند: له‌پێشانگاكه‌ماندا سه‌دان ناونيشانى جۆروجۆرى كتێب هه‌يه‌ به‌داشكاندنى 20% و قەڵەمی قورئان و پێداویستيى قوتابیان بە نرخی گونجاو ده‌ستده‌كه‌وێت.

مه‌راسيمى كردنه‌وه‌ى پێشانگاكه‌ ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ 22/10/217 به‌ڕێوه‌چوو به‌ئاماده‌بوونى (د.بێستون حه‌مه‌ساڵح، سكرتێرى ڕێكخراوى قوتابيانى كوردستان) و (م.نه‌به‌ز و م.ئيدريس، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى چاودێرى و لێپرسينه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ)، هه‌روه‌ها (م.سعد و م.ئيسماعيل، به‌رپرس) و ستافى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى (هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر)ى كۆمه‌ڵى ئيسلامى و نوێنه‌رانى ده‌زگاكانى (پێشمه‌رگه‌و به‌خشين و زانايان) و ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانى ديكه‌ى كۆمه‌ڵ له‌هه‌ولێر.

هاوكات هه‌ريه‌كه‌ له‌ (سه‌رباز يوسف، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى سكرتاريه‌ت) و (سه‌رهه‌د عوسمان، ئه‌ندامى سكرتاريه‌تى ڕێكخراوى قوتابيانى كوردستان) ئاماده‌ى مه‌راسيمه‌كه‌ بوون به‌هاوڕێيه‌تى سكرتێرى KSO.

سماقوڵى وتيشى: کتێبەکان لە بواری فکری و ئاینی و مێژوویی پەروەردەیی و منداڵان و گەنجان و چەندین بواری جیاواز لە خۆ دەگرێت، له‌پێناو ڕۆشنبيركردنى گه‌نجاندا.

 

پێشانگاكه‌ ده‌كه‌وێته‌ شارى هه‌ولێر، شەقامی کۆیە، پشت مزگەوتی مەولانە خالیدی نەقشبەندی، تەنیشت پاڕکی کانیاو.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *