ئاگادارییەک بۆ ئەو قوتابیانەی لەزانکۆلاین ناویان هاتووەتەوە

425 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – هەولێر

ئەنجامی وەرگرتنى خوێندکاران لەسیستمى (زانكۆلاین) ڕاگەیەنراو وەزارەتی خوێندنی باڵا پێنج ڕۆژی دیاریکردووە پەڵپـگرتن و یەک هەفتەش بۆمامەڵەکردن.

لای خۆیەوە عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان لەسیستمی زانكۆلاین ڕاگەیاندو وتی: وەزارەتەکەمان ماوەیەكە بەچڕی و بەوردی كار بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

ڕاشیگەیاند: پێنج رۆژ دیاریکراوە بۆ تانەگرتن و سکاڵا، لەهەمان کاتدا داواش لە خوێندکاران دەکەین پەیوەندی بەو بەش و كۆلێژانەوە بكەن کە ناوەکانیان لێ هاتۆتەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.

عەباس ئەکرەم وتیشی: لەگەڵ ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە ڕێگەى (زانکۆلاین) بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى یەک هەفتە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن داواکارى لە تۆمارى کۆلێژ و پەیمانگەکان بۆ خوێندن بەشێوەى پارالێل پێشکەش بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *