ڕێكخراوى قوتابيان له‌هه‌وڵدايه‌ بۆچاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و قوتابيانه‌ى ناويان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

304 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێم ناوی ئەوقوتابییانە ئاشکرا دەکات کەبەپێی سیستمی زانکۆلاین لەزانکۆوپەیمانگاکانی ھەرێم وەرگیراون.

لای خۆیەوە بیلال زەنگڵ، ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەزانکۆکورد-ی ڕاگەیاند: ژمارەیەکی زۆر قوتابییمان ھەیە ناوەکانیان نەگەڕاوەتەوە ھەربۆیە لەسەر خەتین لەگەڵ لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی ئەو قوتابیانەی ناویان نەگەڕاوەتەوە.

وتیشی: پێویستە ئەو قوتابیانەی ناویان نەھاتووەتەوە لە زانکۆلایندا بەزووترین کات سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن لەشاری ھەولێر بۆ ئەوەی اعتراز بگرت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.

ھاوکات عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: (٧٢٧٣) خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان بەڕێگەی (زانکۆلاین) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) وەرگیران، جگە لەوەی کە (١٨٤٣٧) خوێندکاری دیکە بەڕێگەی سیستمی ڕاستەوخۆی زانکۆیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون.

بیلال زەنگڵ ئاشکراشی کرد، ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزە ناوەکانیان نەگەڕاوەتەوە لە سیستمی زانکۆلاین، وتیشی “زۆرینەی ئەوانەی ناوەکانیان نەھاتووەتەوە نمرەکانیان لەنێوان ٨٠ – ٩٠ دایە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *