چارەنوسی ١٠٠ ھەزار قوتابی نادیارە… “تەنانەت یەک کتێبيش لەکەرکوک دابەش نەکراوە”

46 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ئاسۆ

بەرپرسێکی یەکێتیی مامۆستایان ئاشکرای دەکات، رەوشی خوێندنی کوردی لەکەرکوک خراپەو چارەنوسی ١٠٠ ھەزار قوتابی نادیارە.

ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە زانکۆکورد-ی ڕاگەیاند: لەدووزخورماتوو خوێندنی کوردی بەتەواوەتیی ڕوەستاوە، لەکەرکوکیش ھەموو قوتابخانە کوردییەکان دەوامی ئاسایی ناکەن، بەڵکو ژمارەیەکی زۆریان دەرگایان داخستووە، ئەوەشی کە دەوام دەکات ھەموو قوتابییەکان نەگەڕاونەتەوە، لەسنوری ژمارەیەک خوێندنگەش بەتایبەت لەدەوروبەری مەکتەب خالد بەماڵەکانیان وتووە کە چۆڵی بکەن.

بەھۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆریان لەگەڵ خێزانەکانیان ئاوارە بوون، وتیشی: بۆ ئەمساڵی خوێندن لەکەرکوک تەنانەت یەک کتێبیش دابەش نەکراوە بەسەر خوێندنگەکاندا ھەر کتێبەکانی ساڵی ڕابردووەو بەخوێندکاران وتراوە (ئیستینساخ)ی بکەن کە ئەمەش عەیبەیەکی گەورەیە.

ئەحمەد کەرکوکی ئاماژەی بەوەشدا، رەوشی خوێندنی کوردی لەشاری کەرکوک زۆر خراپەو پێویستە بەزووترین کات چارەنوسی خوێندنی کوردی یەکلا بکرێتەوە لەبەر ئەوەی چارەنوسی ١٠٠ ھەزار خوێندکار و ٦٠٠٠ مامۆستا کە لە ٥٢٥ خوێندنگەدان نادیارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *