مێژووی یاریگای ستامفۆرد بریدج

1,935 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد ـ ڕەهێڵ شەوکەت 

یاریگای ستامفۆرد بریدج دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی لەندەن لەفوڵهام ٫ شوێنی جوگرافی یاریگاکە پارکێکی گەورەیە ناودەبرێت بە (walham green)٫ئەم یاریگایە تایبەتە بەیانەی چێڵسی لەندەنی .

ناوی (Stamford Bridge) لە ووشەی(Samfordes brigge) وە هاتووە کەمانای (پردی سەر لمی ڕووبارەکە ) دەدات.
ستامفۆرد بریدج لەساڵی ۱۸۷٦ دروستکراوە و لە ساڵی ۱۸۷۷ وە کراوەتەوە و تایبەت بووە بە یانەی (London Athletic club) تا ساڵی ۱۹۰۵ لەو ساتەی (گویس مێرس) یانەیەکی نوێی هێنایە کایەوە بە ناوی (Chelsea football club) چیتر لەوەودا و تا ئێستا ستامفۆرد بریدج ماڵی یانە بەرگ شینەکەی لەندەنە .
قەبارە یاریگاکە ـ ٦۷×۱۰۳ م
توانای یارگا بۆ گرتنی هاندەر ـ ٤۱.٦۳۱  هاندەر دەگرێت .
ڕیکۆرد لە مێژووی یاریگاکە ـ ۸۲.۹۰۵ هاندەر لەناویدا ئامادە بوون .
نۆژەنکردنەوە ـ لەساڵەکانی ۱۹۰٤ـ ۱۹۰۵ ـ ۱۹۹۸
یاریگای ستافۆرد بریدج بۆ گەلێک یاری چارەنووس ساز بە کارهاتووە و لەوانەش هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری نێودەوڵەتی تیادا ئەنجام داوە .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *