١٣٠٠ خوێندکار وەرنەگیراون کە نمرەکانیان لەنێوان ٨٠ – ٩٧ دایە

17 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆبونەوەیەکدا دوای تاوتوێکردنی سەرجەم کێشەی دەرچوانی پۆلی دوانزە، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیدا.

سایتی وەزارەتەکە بلاویکردووەتەوە، لەو کۆبونەوەیەدا کە ئەمرۆ دوشەممە، ڕێکەوتی (٣٠/١٠/٢٠١٧) بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵاو نوێنەری وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو، باس لە کێشەو گرفتەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان و دەستنیشانکردنی ڕێگەچارەکان کرا.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون ڕایگەیاند: ئەمساڵ لە (٣٨٢) بەشی زانستی دەرچوانی پۆلی دوانزە بەسیستمی وەرگرتنی (ڕاستەوخۆی زانکۆیی) داوای وەرگرتنیان پێشکەشکرد و، لە (١٥٨) بەشی زانستی دیکەش وەرگرتن بە ڕێگەی (زانکۆلاین) بوە و لە (٨٠) کەمتر وەرنەگیراوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ژمارەی داواکاری زۆر بوەو بەشەکانیش کەمبوە، جگە لەوەش زیاتر (١٣٠٠) خوێندکار سەرباری ئەوەی نمرەیان لە نێوان (٨٠ بۆ ٩٧)ە بەھۆی ئەوەی لیستی داواکاری بەشەکانیان کەمبوە لە ھیچ شوێن وەرنەگیراون، بەڵام وەزارەت لەم ڕۆژانەدا بەپێیی نمرەکانیان و پلانی زانکۆکان دوای ئەوەی خوێندکاران سکاڵا تۆماردەکەن بەسەر بەشەکانی (زانکۆلاین) دابەشیان دەکاتەوە.

ھەر لەو کۆبونەوەیەدا، بڕیاردرا ھەر ئەمڕۆ دوشەممە لیستی ناوی وەرگیراوان بە ڕێگەی (زانکۆلاین) و سیستمی ڕاستەوخۆ ڕەوانەی سەرجەم زانکۆکان بکرێ، لەگەڵ (کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان) بەڕێگەی (زانکۆلاین)، بۆ ئەوەی خوێندکاران دەست بەمامەڵەی وەرگرتن بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *