ھەواڵێکی خۆش بۆ ئەو خوێندکارانەی وەرنەگیراون

2,135 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆبونەوەیەکدا دوای تاوتوێکردنی سەرجەم کێشەی دەرچوانی پۆلی دوانزە، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیدا.

سایتی وەزارەتەکە بلاویکردووەتەوە، لەو کۆبونەوەیەدا کە ئەمرۆ دوشەممە، ڕێکەوتی (٣٠/١٠/٢٠١٧) بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵاو نوێنەری وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو، باس لە کێشەو گرفتەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان و دەستنیشانکردنی ڕێگەچارەکان کرا.

بۆ کێشەی ئەو خوێندکارانەی کە نمرەکانیان لە نێوان (٦٠ بۆ ٨٠)یە و لە ھیچ شوێنێک ناویان نەھاتۆتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەپێی ڕێنماییە پەسندکراوەکان خولێکی نوێی سیستمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو خوێندکارانە بکاتەوە بەتایبەت لەو بەشانەی کە کورسی خوێندنیان بە بەتاڵی ماوەتەوە.

سایتەکە ھەروەھا بڵاوی کردووەتەوە: بۆ ئەوەش ڕێکەوتی (٥ تا ٩/١١/٢٠١٧) بۆ پێشکەشکردن دیاریکرا و، ڕێکەوتی (١٢/١١/٢٠١٧)بۆ ڕۆژی تاقیکردنەوە لەو بەشانە دیاریکرا، لەھەمان کاتدا زانکۆکان ناوی سەرجەم ئەو بەشانە بڵاودەکەنەوە کە خوێندکاران دەتوانن داواکاری تێدا پێشکەش بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *