قوتابی دەتوانێت تا کەی سکاڵا تۆمار بکات؟

97 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆبونەوەیەکدا دوای تاوتوێکردنی سەرجەم کێشەی دەرچوانی پۆلی دوانزە، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیدا.

سایتی وەزارەتەکە بلاویکردووەتەوە، لەو کۆبونەوەیەدا کە ئەمرۆ دوشەممە، ڕێکەوتی (٣٠/١٠/٢٠١٧) بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵاو نوێنەری وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو، باس لە کێشەو گرفتەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان و دەستنیشانکردنی ڕێگەچارەکان کرا.

سەبارەت بەسکاڵا بڕیاردرا کە ئەمڕۆ دوشەممە، لەسەر وێبسایتی (زانکۆلاین) تۆمارکردنی سکاڵا کارا بکرێ، بۆیە خوێندکاران دەتوانن تا سەعات (١٢)ی شەوی ھەینی ڕێکەوتی (٣/١١/٢٠١٧) بەشێوەی (ئۆنلاین) سکاڵا تۆمار بکەن، بۆ سکاڵاکردن سەبارەت بەسیستمی (ڕاستەوخۆی زانکۆیی) بڕیاردرا تا رۆژی سێ شەممەی داھاتوو ڕێکەوتی (٧/١١/٢٠١٧) خوێندکاران دەتوانن سکاڵا لە تۆماری کۆلێژەکان تۆمار بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *