حکومەت سەدان ھەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند… سبەینێ فۆڕم دابەشدەکرێت

4,133 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ھەڵەبجە

تەندروستيی ھەڵەبجە ھەلی دامەزراندن بۆ (٣٦) بەش و میلاکی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە رادەگەیەنێت و ئاگاداری خوازیارانیش دەکاتەوە لەسبەینێوە سەردانیان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە، سبەینێ سێشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، دابەشکردنی فۆرمی دامەزراندن دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی ١٩ی مانگی داھاتوو بەردەوام دەبێت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دامەزراندنەکە (٣٦) بوار دەگرێتەوە، ئەوانیش (پزیشک، ب.زانکۆ، کۆلێژی بێھۆشکار، ی.کیمیا، ی.بایلۆجی، ی.دەرمانساز، ی.تاقیگە، وێنەگری تیشک، ی.خۆپاراستن، چ. سروشتی، ب. مامانی، پاراستنی ددان، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئەندزیاری ئامێری پزیشکی، ئەندازیاری کشتوکاڵ، یاسایی، توێژەری دەروونی، توێژەری کۆمەڵایەتی، وردبین، تێبینەر، ژمێریار، کۆلێژی IT، ئامار، ڕاگەیاندن، نوسەری چاپ، کۆگا، ھونەری کارەبایی، ھونەری ئامێری، پزیشکی، ھونەری میکانیک، بلیت بڕ ، پاسەوان، بەرگدوور، شۆفێرو کارگوزار “.

ھەر لەڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە، “ڕۆژانە لەکاتی دەوامی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەڵەبجە لەسەعات ٩ی سەرلەبەیانی بۆ سەعات ١٢ی نیوەڕۆ فۆرم دابەشدەکرێت، جگە لەڕۆژانی ھەینی و شەمممە کە پشووی فەرمین”.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەپێداویستییەکان کراوە کە پێویستە کەسی داواکار لەگەڵ خۆیدا بیھێنێت و بخاتەسەر وەرەقەیەک، ئەوانیش: “ناوی چواری، ناوی دایک، ژمارەی ناسنامە، بەشی دەرچوون، وێنەیەک لەناسنامەی باری شارستانی واتە (کۆپی)”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *