كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌غدا موچه‌ى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران دابين بكات

2,539 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – كه‌ركوك

لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى په‌روه‌رده‌ له‌شارى كه‌ركوك له‌هه‌وڵدان ميلاكى مامۆستايان بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تى نێوه‌ندى بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا موچه‌ى مامۆستايان دابين بكات.

لاى خۆيه‌وه‌ ئه‌حمه‌د كه‌ركوكى، ئه‌ندامى سكرتاريه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان به‌ زانكۆكورد-ى ڕاگه‌ياند: ڕه‌وشى په‌روه‌رده‌ له‌ مه‌ترسييه‌كى گه‌وره‌دايه‌و ئاوا بڕوات په‌كى ئه‌كه‌وێت، ئێمه‌ پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌م هۆشدارييه‌مان داوه‌ته‌ حكومه‌ت به‌ڵام ئه‌وان گوێ ناگرن.

وتيشى: ئێمه‌ داوامان كردووه‌ موچه‌كانى مامۆستاو فه‌رمانبه‌ران، به‌تايبه‌تيش مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانى سنورى پارێزگاى كه‌ركوك له‌لايه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه‌ دابين بكرێت، وه‌ پێويستيشه‌ به‌غدا موچه‌ دابين بكات چونكه‌ له‌ئێستادا داهات و كێڵگه‌ نه‌وتييه‌كان لاى ئه‌ون.

هاوكات په‌روین فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتاری خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك به‌كه‌نالڵى ئاسمانيى په‌يامى ڕاگه‌ياندووه‌: له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق قسه‌مان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جارێكی دیكه‌ داواكاری گواستنه‌وه‌ی‌ میلاكی مامۆستایانی كه‌ركوك بۆ سه‌ر حكومه‌تی‌ ناوه‌ند و هاوتاكردنی موچه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردی وه‌كو به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *