بەھۆی ڕۆناڵدۆوە ژنەکەی تەڵاق دا

13,108 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – میدیاکان

لەوڵاتی سعودیە، پاش ئەوەی لەکاتی تەماشاکردنی یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بارشەلۆنە ،دوو ھاوسەر بووە شەڕیان، دوێنێ جیابوونەوە.

بەپێی ھەواڵی میدیا وەرزشییەکان، لە کاتێکدا ژن و مێردێک سەیری یاری نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا دەکەن ژنەکە ھاندەرێکی سەرسەختی ریاڵ مەدریدەو پیاوەکەش ھاندەری بەرشەلۆنەیە، بۆیە دوای بردنەوەی (ریاڵ مەدرید) دەبێتە شەڕیان و پیاوەکە لە ژنەکەی دەدات.

بەپێی زانیاریی میدیاکان، دوای شەڕەکەیان ژنەکە دەچێتەوە ماڵی باوکی و دوای ٢ مانگ ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان بەڵام ناگەنە ئەنجام و دوێنێ یەکشەممە ٢٩-١٠، بریاری جیابونەوەیان دا.

میدیاکان نوسیویانە: کێشەکە زیاتر لەوکاتەوە سەری ھەڵدا کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵ دەکات و ژنەکەش خۆشیەکی زۆر دەردەبڕێت ئەوەش پیاوەکەی زیاتر توڕە کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *