مامۆستایان شوێن و کاتی خۆپیشاندانیان راگەیاند

4,394 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان کات و شوێننی خۆپیشاندانی شاری سلێمانی راگەیاندو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سبەی چوار شەممە لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا کاتژمێر ١٠ خۆپیشاندان دەکەن.

جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” سبەی خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایان و فەرمانبەران ئەنجام دەدرێت، بایكۆتی پێشوو بۆ فشار بووە، بەڵام لە ئێستادا بایكۆت بە هۆی بێ توانیایی مامۆستایانەوەیە”.

سەنگەر فایەق، جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەڕی “خەڵك” ی ڕاگەیاندووە کە ئەوان وەك یەكێتی مامۆستایان تەواو پشتیوانی داوا ڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانین، بەڵام بەڕەچاوكردنی پاراستنی هێمنی و بە شێوازی شارستانیانە.

ناوبراو دەشڵیت “ئێمە پێشتر یاداشتمان دایە ئەنجومەنی پارێزگا لە ئەگەری ئەوەی مانگی 11 پڕۆسەی پەروەردە توشی مەترسی دەبێت، ئەوانیش ماوەی 15 ڕۆژیان بۆ حكومەت دیاری كرد، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراونەتەوە”.

جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان جەختیشی كردەوە، ئەوەی بەیانی دەكرێت خۆرسكانەیە، یەكێتی مامۆستایان لەدوای وادەكەوە بە فەرمی هەڵویسَتی مەدەنی خۆی دەبێت، لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی تەواوی مامۆستایانین.

ئاشكراشیكرد، لێرەو لەوێ‌ مامۆستایان بایكۆتیان كردووە، بەڵام جارێ بڕیاری تەواوەتی نیە باس لە بایكۆتی سەرتاسەری بكرێت، ڕەنگە بەیانی بازنەی بایكۆت فروانتر بێت، ئەوەی ساڵانی پێشوو بایكۆتی بۆ دەكرا تەنها بۆ فشار بوو، بەڵام ئەوانەی ئەمساڵ بایكۆت لەبەر بێ توانیایی مامۆستایە، كە ناتوانێت دەوام بكات و هاتوچۆ بكات لەبەر بێ‌ پارەیی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *