قوتابیانی ئەم کۆلێژەی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند

308 هەموو خوێنراوەکان, 2 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە ۱-۱۱-۲۰۱۷ خوێندکارانی هەردوو کۆلێژی پەروەردەو زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سلێمانی بایکۆتی خوێندنیان کرد بەهۆی بوونی چەندین کێشە لە شوێنی مانەوە و هاتوچۆیان.

ئەو خوێندکارانە دەڵێن، شوێنی مانەوەیان لە بەشەناوخۆییەکانی کەمپی نوێی زانکۆیە و دەوامی رۆژانەشیان لە کەمپە کۆنەکەی ماوەتە، بەو هۆیەوە مانگانە ٣٠ هەزار دیناریان بۆ کرێی هاتوچۆ لێ وەردەگیرێت.

هەروەها باس لە نەبوونی خزمەتگوزاری و چەندین کێشەی تر دەکەن لە بەشە ناوخۆییەکانیان.

ئەو قوتابیانە بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکانیانەوە بڕیاریانداوە مانبگرن و لە بەردەم کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی خێمە هەڵبدەن، تەئکید لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندنیش دەکەنەوە تا ئەو کاتەی کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکرێت.

nrt

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *