سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی لەبارەی بایکۆتەوە ڕوونکردنەوە دەدات

282 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە بایکۆتی دەوام دەکەن لە زانکۆی سلێمانی.

لەڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی لای زانکۆکوردە، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بۆ ئەم مەبەستە بە پێویست دەزانێت سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران ئاگادار بکاتەوە کە دەوام لە زانکۆی سلێمانی ئاساییەو پرۆسەی خوێندن تیایدا بەردەوامە.

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی وێڕای رەتکردنەوەی ئەو ھەواڵە، ڕاشیدەگەیەنێت کە ھەواڵی لەو شێوەیە خزمەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی ناکات، بەڵکو مەرامی تری لە پشتەوەیە.

لەڕوونکردنەوەکەدا ھەروەھا ھاتووە: ھەر جۆرە ھەواڵێک لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە زاری بەرێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانییەوە نەبێت و لە وێب سایتی فەرمی زانکۆی سلێمانی بڵاو نەبێتەوە، بێ بنەمایەو دوورە لە ڕاستییەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *