کەمترین قوتابی چوونەتە بەشەکانی شەریعەو کشتوکاڵ

194 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – سلێمانى

خوێندنی باڵا ناوی ١١٩ بەشی زانستی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ بڵاوکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی ١١٩ بەشی زانستی بڵاوکردەوە کە دەرچووانی پۆلی ١٢ دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ تاقیکردنەوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا و لە خولی دووەمی سیستمی ڕاستەوخۆی زانکۆیی.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا ھاتووە، لەبەر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و بەتایبەت دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و پڕکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکان ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی ١١٩ بەشی زانستی بڵاودەکاتەوە، کە دەرچوانی پۆلی دوانزە دەتوانن لە ماوەی دیاریکراودا ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ڕۆژی تاقیکردنەوە.

ھەروەھا دەڵێت، ڕاگەیاندنی ئەم خولەی سیستمی ڕاستەوخۆی زانکۆیی بۆ ئەو خوێندکارانەیە، کە نمرەکانیان لە نێوان (٦٠ بۆ ٨٠)یە و لە ھیچ شوێنێک ناویان نەھاتۆتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە بەپێی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان سیستمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانکۆیی ئەم خولە بۆ ئەو خوێندکارانە بکاتەوە بەتایبەت لەو ١١٩ بەشە زانستیەی کە سێ ھەزار و ٦٨١ کورسی خوێندنیان بە بەتاڵی ماوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدت وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لەو دەرچوانە دەکەن کە لە ھیچ شوێنێک ناویان نەھاتۆتەوە و نمرەکانیان لە نێوان (٦٠ بۆ ٨٠)یە لە ڕێکەوتی (٥ تا ٩/١١/٢٠١٧) سەردانی تۆماری سەرجەم ئەو کۆلێژ و زانکۆیانە بکەن کە ناویان لە لیستی ھاوپێچ ھاتوە و، ناوی خۆیان بۆ پێشکەشکردن تۆماربکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ئاگاداری دەرچوانیش دەکەن، کە ڕێکەوتی (١٢/١١/٢٠١٧)بۆ ڕۆژی تاقیکردنەوە لەو بەشانە دیاریکراوە، دوای خۆتۆمارکردن، خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕۆژی تاقیکردنەوە.

ناوی سەرجەم بەشە زانستیەکان و ژمارەی کورسیە بەتاڵەکان لە زانکۆکان بەم شێوەیە:

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *