م.عەلی باپیر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕێکخراوی قوتابیان دەکات

136 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

بەبۆنەی (١٤)ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانەوە، مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی ڕێکخراوەکە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بسم اللە الرحمن الرحیم
بەڕێزان سکرتێرو ستافی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
بەبۆنەی (١٤)ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکەتانەوە پیرۆزبایی لەخۆتان‌و یەکە یەکەی خوشکان‌و برایانی قوتابیی دەکەم‌و بەوبۆنەیەشەوە دەڵێم:

یەکەم:

سوپاس‌و ستایشی شایستە بۆ خوا کە ڕێکخراوەکەتان لەدرێژەی ھەوڵ‌و خەباتی (١٤) ساڵەیدا ھەورازو نشێوی زۆری ھاتوونەڕێ‌و گرفتاریی بێڕەزای بەرەوڕوو بوونەوە، بەڵام سەربەرزانە لێیان دەرباز بووە.

دووەم:

خۆشحاڵم کە ڕێکخراوەکەتان وێڕای ڕۆڵ گێڕانی بەرچاوی لەبوای پڕۆسەی خوێندنداو، لەڕووی پەروەردەییشەوە شوێن دەست دیارەو، بێگومانیش خوێندنی بێ پەروەردەبوون‌و تێگەیشتنی بێ پـێگەیشتن ھیچ بەھایەکی نیە.

سێ‌یەم:

ھیواداریشم لەم ھەل‌و مەرجی قەیراناویی‌و تەنگ‌و تاڵی کەبەسەر ھەرێمەکەماندا ھاتوە بەھۆی ھەڵەو ھەڵپەو ناواقیع بینیی بەشێک لەحوکمڕانە بڕیار بەدەستەکانەوە، ئێوە خۆتان ئاسا خۆڕاگرو نەلەخشاوبن‌و سەرگەرمی کارە سەرەکییەکەی خۆتان بن، کە تێگەیشتن‌و پـێگەیشتنی زیاترەو دڵنیاش بن کانگاو سەرچاوەی وزەو تـینـی لەبن نەھاتوو لەژیانی مرۆڤدا، ئیمان‌و عەقیدەی ڕاست‌و دروست‌و خواپەرستیی‌و بۆ خوا ێوڵحانی ساغ‌و پاکە.
خوا بەلوتف‌و کەڕەمی خۆی لەو بەرەکەت‌و پێزە بۆمان زیاد بکات‌و ئێوەش ھەردەم لە گەشەکردن‌و بەرەوپێش چووندابن…

برای دڵسۆزتان: عــەلــی بــاپــیـر
٣/١١/٢٠١٧
بەغدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *