سكرتێرى ڕێكخراوى قوتابيان: سه‌رم سوڕماوه‌ ئه‌و هه‌موو ڕاوێژكاره‌ هه‌يه‌و ڕه‌وشى خوێندنيش به‌م جۆره‌يه‌

80 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیان بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی KSO ـوە ڕایگەیاند “بەشانازییەوە لەساڵانی ڕابردوودا خزمەتمان بە نیو ملیۆن خوێندکار کردوە”.

لای خۆیەوە د.بێستون حەمەساڵح، سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لەگەشتی ھەواڵەکانی کەناڵی ئاسمانیی پەیام ڕایگەیاند: بەھۆی بارودۆخی سیاسییەوە ڕێکخراوە قوتابیی و خوێندکارییەکانیش لەیەک دابڕاون و ناتوانن بەیەکەوە خزمەت بکەن لەیەک سەنگەردا لەبەرژەوەندیی قوتابیان.

وتیشی: من سەرم سوڕماوە لەوەی وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا ئەو ھەموو ڕاوێژکارەیان ھەیەو ڕەوشی خوێندن و پەروەردەیش بەردەوام بەرەو خراپتر دەچێت.

سکرتێری KSO ڕاشیگەیاند: داوا لەحکومەتی ھەرێم دەکەم ژیانی مامۆستایان باش بکات تابتوانن ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی چیتر خوێندن و قوتابی نەبنە قوربانی.

د.بێستون حەمەساڵح لەمیانی قسەکانیدا بەتەنزەوە وتیشی: لەوڵاتان سیستمی ئەلکترۆنی بێ کێشەیەو لەبەرژەوەندیی پرۆسەی خوێندندایە، بەڵام لەوڵاتی ئێمە سیستمی ئەلکترۆنیی وەرگرتن لەزیانی خوێندن و خوێندکارانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *