وەزیری کشتوکاڵ: ڕێکخراوی قوتابیان بەپرۆژە زانستییەکانی دەناسینەوە

96 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ھەولێر

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: ڕیکخراوەکەتان لەو ساتەی کە دروستببوە, مەدرەسەیەکی گەورە و واڵا بووە کە تیایدا دەیان گەنجی ڕەوشت بەرز و بە ئەمەک و بەھرەداری تیدا گەورە و پەروەردە بووە.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی رێکخراوەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و جوانترین چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا لە بەرۆکی یەک بەیەکتان دەدەم .
ڕیکخراوەکەتان لەو ساتەی کە دروستببوە, مەدرەسەیەکی گەورە و واڵا بووە کە تیایدا دەیان گەنجی ڕەوشت بەرز و بە ئەمەک و بەھرەداری تیدا گەورە و پەروەردە بووە کە ھەریەک لەوانە نمونەی دینداریی و رەوشت بەرزیی و لێھاتویی بوون لە تەواوی ناوەندەکانی خویندن و سێکتەرەکانی دیکەی کۆمەڵگەی ئێمە.

ئێمەمانان ڕێکخراوی قوتابیان بە پرۆژە زانستییەکانی دەناسینەوە کە لە پێناو پیشخستنی کەرتی پەروەردەی وڵاتەکەمان پێشکەشی کردوون, بەو گەنج و قوتابیە زیرەک و زیتەڵ و دەست و دەم و داوێن پاکانەدا دەتان ناسینەوە کە پێشکەشی کۆمەڵگەتان کردوون .
ڕێکخراوەکەتان لەپاڵ ئەرکی پیشەیی خۆیدا, ڕۆڵی گەورەشی لە دەستگیرۆیی و بەھاناوەچوونی خەڵکی لیقەوماوی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمدا ھەبووە کە بەھۆی شەڕ و ئاشوبەوە ئاوارە بوون و توانیتان بەقەد توانای خۆتان ھاوکار و دەستبارگریان بن .
ئەم یادە شکۆدارەتان دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی پێتان بڵێم کە بەھەموو توانامەوە پشتیوان و ھاوکارتان دەبم و بە بوون و گەشەکردن و پێشکەوتنتان ئاسودە و خۆشحاڵ دەبم .
دەستتان خۆش و خەرمانتان پڕ بەرەکەت و ڕێگەی خزمەت و زانستخوازییتان پڕ رێبوار بێت .

عەبدولستار مەجید
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
٣/١١/٢٠١٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *