فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە ڕێکخراوی قوتابیان دەکات

68 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ھەولێر

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان دەکات بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنییەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بۆ بەڕێز / سکرتاریەتی رێکخراوی قوتابیانی کوردستان
بەبۆنەی چواردەیەمین ساڵ ڕۆژی ڕاگەیاندنی رێکخراوەکەتانەوە،جوانترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی توێژی قوتابیان.
قوتابیان ھەمیشە جێ پەنجەیان لە پێشکەوتن و گەشەکردنی کۆمەڵگا ھەبووەو رێکخراوەکەشتان لەوبوارە خزمەتی زۆری پێشکەش بە قوتابیان و کۆمەڵگا کردوە.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسـلامیی کوردستان
لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
٤/١١/٢٠١٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *