وه‌زيرى ژينگه‌ بۆ ڕێكخراوى قوتابيان: له‌ لوتكه‌ بۆتان ده‌ڕوانين

51 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – هه‌ولێر

عبدالرحمن عبدالرحيم، وه‌زيرى ژينگه‌ى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاڕاسته‌ى ڕێكخراوى قوتابيانى كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ى ساڵيادى ڕاگه‌ياندنييه‌وه‌، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

بەناوی خوا
بەڕێزان سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی ريكخراوى قوتابيانی کوردستان

بە بۆنەی چواردەهەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکەتان پیرۆزبایی-تان لێدەکەین بۆ بونیادنانی کۆگای زانست و خەرمانی چالاکی تان.
لە دۆخێکی پڕ لەقەیران لەسەر ڕاستەڕێی کاروانەکەتان بەردەوامن لە بەرز ڕاگرتنی شکۆی مامۆستا و بەخەمن بۆ پرۆسەی خوێندن، دڵنیاین قوتابیانمان لە دۆخێکی ئاوا شانیان داوەتە بەر پرۆسەی خوێندن ئەوە ئەنجامی ئایندەمان بۆ دەسەلمێنێ داهاتومان بەکەسانی دەرچو لە وانەکانی قەیران دەتوانن وڵات بەڕێوەبەرن.
دوبارە پیرۆزتان بێت لەلوتکە بۆتان دەڕوانین

برای دڵسۆزتان
عبدالرحمن عبدالرحیم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *