هێرشەکانی حەشدی شەعبی ئه‌م قوتابييانه‌ى له‌خوێندن دابڕیوه‌

51 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – ميدياكان

بەهۆی هێرشەکانی حەشدی شەعبی نزیکەی سێ هەزار و 500 قوتابی لە دەشتی نەینەوا لە خوێندن دابڕوان و چارەنووسیان نادیارە و دوو هەفتە زیاترە لەبەر هێرشەکان نەچوونەتە دەوام.

ئەو قوتابییانە کە بۆ ناوچەکانی سنووری دهۆک ئاوارەی بوون، هەوڵدەدرێت بەسەر قوتابخانەکانی شوێنی مانەوەیان دابەشبکرێن، جگە لە قوتابییان سەتان مامۆستاش ئاوارەبوون و ئەوانیش چارەنووسیان نادیارە.

به‌وته‌ى ڕوداو، ئەوکاتەی شنگال و زوممار و دەشتی نەینەوا لەژێر دەستی پێشمەرگەدا بوون، بەشێک لە مامۆستایان چووبوونەوە سەر کاری خۆیان، بەڵام حەشدی شەعبی دووری خستوونەتەوە، لە شنگال 800 مامۆستا ناتوانن بگەڕێنەوە سەر دەوام و لە دەشتی نەینەواش 400 مامۆستا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *