چەند کەسێک بە بەرگی سەربازییەوە خوێندکارێکی زانکۆیان کوشت

166 هەموو خوێنراوەکان, 2 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – پەیام

لەشەقامێکی شاری ھەولێر گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ لەلایەن چەند کەسێکەوە کە جلوبەرگی سەربازییان لەبەردا بووە لەسەر ڕاگرتنی شوێنی ئۆتۆمبێل کوژرا.

برای کوژراوەکە باس لە ڕووداوەکە دەکات و دەڵێت دوای ئەوەی براکەی بۆ نانخواردن لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکیدا رۆشتووەتە دەرەوە، لەبەردەم خواردنگەیەک لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جامڕەش کە چەند چەکدارێکی تێدا بووە، لەسەر وەستانی ئۆتۆمبێل دەبێتە دەمەقاڵێیان، دواتر لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کە جلی سەربازییان لەبەردا بووە، تەقەیان لێدەکرێت و براکەی ئەو دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

ھاوکات بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستکردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ھەر بەپێی زانیارییەکانی زانکۆکورد، ئەو کوڕە کوژراوە، دەرچووی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بووەو بڕیاربوو ئەمساڵ یەکەم ساڵی خوێندنی زانکۆیی بێت لەشاری ھەولێر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *