میسی بە باشترین یاریزانان نازانێت

5,704 هەموو خوێنراوەکان, 26 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – وەرزش

پاکۆ ئەلکاسێر ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە پێی وانییە کە لیۆنێل میسی باشترین یاریزان بێت.

ئەلکاسێر، کە شەوی شەممە لە ھەفتەی ١١ی لالیگا بەرامبەر بە سیڤیا ٢ گۆڵ بۆ تیپەکەی کرد و بردنەوەیەکی بەنرخی بەخشییە تیپەکەی سەبارەت بە دیاريکردنی باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ دەڵێت: بە بروای من باشترین گۆڵچی لە مێژودا ئۆلیڤەر کان ی گۆڵچی پێشوی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیایە.

سەبارەت بە باشترین بەرگریکاریش پاولۆ مالدینی لە مێژوودا دووبارە نابێتەوە و باشترینە، بۆ ھێڵی ناوەندیش چاڤی ھێرناندێز باشترین یاریزان بووە.

لەسەر باشترین ھێرش بەریش ئەلکاسێر دەڵێت: باشترین ھێرشبەر بینیبێتم لە مێژوی تۆپی پێ دا ماریۆ کیمبس ی ئەرجەنتینی بووە.

س: snn

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *