ئاگاداریەک لە کۆلیژی پۆلیسی سلێمانی بۆ دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی

268 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

کۆلیژی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداریەک بۆ دەرچوانی ١٢ ئامادەیی بڵاودەکاتەوەو داوا دەکات ئەوانەی کۆدیان وەرگرتووە و مەرجەکانیان تێدایە، لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادەبن.

لە ئاگاداریی ژمارە ٦ی راگرایەتی کۆلیژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی خولی ئەفسەری بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی(زانستی و وێژەیی)، داوا لەو دەرچووانە دەکات کە کۆدیان وەرگرتووەو مەرجەکانیان تێدایەو تێکڕایی نمرەکانیان لەنێوان ٧٠- ٧٩ دایە، لەبارەگای کۆلیژی پۆلیس ئامادەبن.

لەئاگادارییەکەی کۆلیژی پۆلیس ھاتووە، خشتەی ئامادەبوونی دەرچووان لەسەر بنەمای شوێنی نیشتەجێبوون دیاریکراوەو ئاماژەی بەوەشکراوە کە ھەر خوێندکارێک لەکات و بەرواری دیاریکراودا ئامادەنەبێت لە کۆلیژی پۆلیسی سلێمانی، مافی وەرگرتنی نامێنێت.

لە ئاگاداریەکەدا ئاماژە بەو بەڵگەنامانە کراوە کە پێویستە قوتابی لە گەڵ خۆی بھێنێت کە بریتین لە ( پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی یان کارتی نیشتمانی + کارتی زانیاری + وێنە).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *