سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیان کۆدەبێتەوە

116 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان کۆدەبێتەوەو تاوتوێی پرسە گەرمەکانی بواری پەروەردەو خوێندنی باڵاو کاروباری ناوخۆیی دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی زانکۆکورد، ڕۆژی شەممە ١١/١١/٢٠١٧ مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیان لەشاری سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات و تیایدا تاوتوێی بابەتەکانی وەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆو کێشەکانی بواری پەروەردەو قوتابخانەکان دەکات، ئەمە جگە لە ژمارەیەک بابەت و تەوەری ناوخۆیی ڕێکخراو.

هاوكات به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار بۆ زانكۆكورد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا خه‌ڵاتى ژماره‌يه‌ك كاديرى ڕێكخراوى قوتابيان ده‌كرێت كه‌ زياتر له‌ پێنج ساڵه‌ به‌رده‌وامن له‌كارو خزمه‌ت له‌پۆستى ئه‌ندامێتيى ناوه‌ند يان ئه‌ندامێتيى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردندا.

جێی باسە کۆبونەوەکەی سکرتاریەتی KSO لە کۆتا ڕۆژی #ھەفتەساڵیاد-دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *