ڕێکخراوی قوتابیان پێشوازی لەمەڵبەندی دھۆک دەکات

61 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – سلێمانی

بەمەبەستی پیرۆزباییکردن و جەختکردنەوە لەھەماھەنگیی کار، مەڵبەندی دھۆکی کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانی کرد.

شاندی مەڵبەندی دھۆکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پێکھاتبوون لە (فەلاح ڕێکانی، بەرپرس) و (عەبدولباری زوبێر، کارگێڕی مەڵبەندی دھۆک) و لەلایەن (ڕاستی حەمەئەمین و ئاسۆ گەڵاڵی، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان)ـەوە پێشوازییان لێ کرا.

سەردانی شاندەکەی دھۆک بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان و پتەوکردن و جەخت کردنەوە بوو لەسەر ھەماھەنگیی لەنێوان کاری ڕێکخراوی قوتابیان و مەڵبەندەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *